ئاژانسه‌كان
كۆمپانیای نۆكیا نوێترین مۆبایلی چاوه‌ڕونكراوی خۆی به‌ناوی(Nokia 9 PureView )ئاشكراكرد كه كامێراكه‌ی 5 هاوێنه‌ی هه‌یه.
ئه‌و كامێرا ده‌گمه‌نه توانای گرتنی وێنه‌ی زۆر وردی هه‌یه له شوێنی روناكی نزمدا، هه‌روه‌ك توانای ئه‌وه‌ی ده‌داتێ ڤیدیۆی زۆر ورد تۆماربكات به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه به ته‌كنینی وێنه‌گرتنی خاو ده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها مۆبایله نوێیه‌كه كه له پێشانگای (MWC) خرایه‌ڕوو، شاشه‌یه‌كی (OLED) به قه‌باره‌ی 5.9 ئینج و به‌پیشاندانی (+QHD) و پرۆسێسه‌ری (Snapdragon 845 )پاتریه‌ك به توانای 3200 میلی ئه‌مپێرو رووكه‌شێكی دژه ئاو‌و تۆز به‌پێوه‌ری جیهانی IP67.
هه‌رچی كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ش ئه‌وه وردیه‌كه‌ی 20 مێگاپێكسڵه‌و رامه‌كه‌شی 6 گێگابایت و میمۆریه ناوخۆییه‌كه‌ی 128 گێگابایته، نرخی مۆبایله‌كه‌ش له بازاره‌كانی جیهاندا 599 دۆلاره.