شکۆی کوردستان-
جه‌نه‌ڕاڵ بسمیلا محه‌مه‌دی، وه‌زیری به‌رگری حكومه‌تی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، له سێ ناوچه، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی روبه‌ڕوی چه‌كدارانی تاڵیبان بونه‌ته‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه.
جه‌نه‌ڕاڵ بسمیلا محه‌مه‌دی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، “به‌رخۆدان و روبه‌ڕوبونه‌وی چه‌كدارانی تاڵیبان ئه‌ركه له‌سه‌ر ئێمه، له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ری له‌ناوچه‌كانی سوالی پۆل حه‌سار و دێیه سه‌ڵاح و بێنۆی سه‌ر به هه‌رێمی باگلان ده‌ستی پێكردوه”.
ئه‌و سێ ناوچه‌یه له‌ئێستادا له‌ده‌ست هێزه‌كانی به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ریدان
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ، ئه‌و سێ ناوچه‌یه له‌ئێستادا له‌ده‌ست هێزه‌كانی به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ریدان و شه‌ڕو پێكدادانیش به‌رده‌وامه.
15ی ئه‌م مانگه، بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان توانی كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان بكات و حكومه‌تی ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی روخاند، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ناتۆ له وڵاته‌كه‌دا كشانه‌وه.
له‌چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌فغانستان خۆپیشاندان دژ به چه‌كدارانی تاڵیبان و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای ئەو وڵاتە ده‌ستیپێكردوه و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش شه‌ڕ و ئاڵۆزی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.