هەمەڕەنگ

به‌هاى كۆمپانیاى ئه‌مازۆن ده‌گاته‌ زیاتر لە یەك ترلیۆن دۆلار

ئاژانسه‌كان
به‌ها و نرخى كۆمپانیاى ئه‌مازۆنى ئه‌مریكى له‌ بازاره‌كانى جیهان گه‌یشته‌ زیاتر له‌ یه‌ك ترلیۆن دۆلار و خاوه‌نه‌كه‌شى له‌ لیستى ده‌وڵمه‌ندترین كه‌سایه‌تیه‌كانى جیهانه‌ ، به‌م جۆره‌ش كۆمپانیاكه‌ توانى بچێته‌ ریزى كۆمپانیاى ئه‌پڵ ، ئه‌ویش به‌ر له‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌هاى له‌ بازاره‌كان گه‌یشتبووه‌ یه‌ك ترلیۆن دۆلارى ئه‌مریكى .

كۆمپانیاكه‌ له‌ ساڵى 1994 دامه‌زراوه‌ و ، له‌وماوه‌یه‌ش توانى له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان باڵاده‌ستى خۆى به‌سه‌ر بازرگانى ئه‌لیكتڕۆنى بكێشێت . قازانجه‌كانیشى له‌ بازرگانى له‌سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت و فرۆشتنى ئامێره‌كانى هۆشمه‌ندى ده‌ستكرد ، وه‌ك ئامێرى «ئه‌لیكسا « ده‌ست ده‌خات ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ فرۆشتنى كۆمپیوته‌ره‌كانى زانیارى .

كۆمپانیاى «ئه‌مازۆن « له‌لایه‌ن (جیف پێزۆس ) خاوه‌نداریه‌تى ده‌كرێت و ، چاڵاكیه‌كانى خۆى له‌ فرۆشتنى په‌رتوكى ئه‌لیكتڕۆنى له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له‌ ساڵى 1995 ده‌ستپێكرد ، له‌وه‌ته‌ى ئه‌وكاتیش به‌رده‌وام بوارى فرۆشتن و چاڵاكى خۆى فراوان كردووه‌ ، تاكو له‌ نێو كۆمپانیاكان وه‌ك باڵاده‌سترین كۆمپانیا له‌سه‌ر ئاستى بازرگانى ئه‌لیكتڕۆنى ده‌ركه‌وتووه‌ و ، زۆریش له‌ پێش ئه‌و كۆمپانیایانه‌ دێت كه‌ ململانێى ده‌كه‌ن .

(جۆزیف بێزۆس ) ئێستا له‌ لیستى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان ، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ زۆره‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (ئه‌مازۆن ) به‌ده‌ستى هێناوه‌ و ، كار و چاڵاكى و به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانیاكه‌ش جێگه‌ى سه‌رنجى وه‌به‌رهێنه‌ران بووه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان ، له‌ ماوه‌ى یه‌ك ساڵیش چاڵاكى و به‌رهه‌مهێنانى بۆ دوو هێند بووه‌ .

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close