نێودەوڵەتی

عێراق؛ زیاتر لە هەزار حاڵەتی دیكەی توشبون بەكۆرۆنا راگەیەنرا

شكۆی كوردستان
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ هەینی نۆ هەزار و 600 پشکنین لە سەرانسەری عێراق ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 1006 کەسیان توشی کۆرۆنا بون کە 413 توشبویان لە بە‌غدای پایتەخت تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا 1006 کەس توشی کۆرۆنا بون کە زۆترینان لەم پارێزگایەندا تۆمارکراوە، بەغدا 413 کەس، بەسرە 96 کەس، سلێمانی 87 کەس، واست 48 کەس، بابل 48 کەس و پارێزگای زیقاریش 50 توشبو تۆمارکراوە.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 235 توشبوی پەتاکە چاکبونەتەوە و 14 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارە دواین ئامارەکانیش ئەوەی خستوەتەڕو، تائێستا لە عێراق نۆ هەزار و 846 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 573 کەس چاکبونەتەوە و 285 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close