شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 66 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانكراون كه 60 توشبویان دانیشتوی ناو پارێزگاكه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و توشبوان، شه‌ست و شه‌ش توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانكران.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، توشبوه‌كان 38 پیاو و 24 ئافره‌ت، دو كوڕی گه‌نج و دو منداڵ، هه‌روه‌ها 13 توشبو به‌ركه‌توی توشبوانی پێشون، توشبوانی تر نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سێ توشبو دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و دو توشبو دانیشتوی قه‌زای پێنجوێنن، یه‌ك توشبوش دانیشتوی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه، 60 توشبویه‌كه‌ی دیكه سه‌رجه‌میان توشبو دانیشتوی ناو شاری سلێمانی.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، هه‌زار و 178 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، له‌نێویاندا 19 مردن هه‌یه، 448 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.