نێودەوڵەتی

خۆپیشاندەرانی عێراق پەیامێك ئاراستەی خۆپیشاندەرانی ئەمریكا دەكەن

شوكۆی كوردستان-
وای هەشت مانگ لەدەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی عێراق و مانەوەی بەشێکیان لەگۆڕەپانی تەحریر، خۆپیشاندەرانی عێراق و پەیام و ئامۆژگاری خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئەمریكا رەوانە دەكەن.

تائێستاش سەدان خۆپیشاندەر لەمەیدانی تەحریری بەغداد خێمەیان هەڵداوە و هێشتا چاوەڕێی وەڵامدانەوەی داواكارییەكانیانن، لەپەیامێكیشدا دەستخۆشی لە خۆپیشاندانەكانی ئەمریكا دەكەن و ئامۆژگارییان دەكەن كە پەنا بۆ توندوتیژی و وێرانكردن نەبەن.

لەوبارەیەوە، یاسین عەلا، یەكێك لەو خۆپیشاندەرانەی كە تائێستا لەمەیدانی تەحریر مامەوەتەوە بەئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە، ” ئەوەی ئێستا ئەمریكییەكان دەیكەن كارێكی ئازایانەیە و پێویستە توڕەیی خۆیان دەربڕن، بەڵام دەبێت بزانن كە توندوتیژی و وێرانكردنی شوێنە گشتییەكان چارەسەر نیە.”

بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە 550 كەس كوژران و تائێستاش هیچ كەسێك بەرپرسیارێتی ئەخلاقی بەرامبەر مردنی ئەو كەسانە دەرنەبڕیوە.

خۆپیشاندەرێكی دیكەی عێراق بەهەمان سەرچاوەی راگەیاند، ئەگەر رەشپێست و سپیپێستەكانی ئەمریكا یەكبگرن، ئەوا بەدڵنیاییەوە رەگەزپەرستی وەلادەنێن.

لای خۆشییەوە، حەیدەر كەریم كە كەسوكاری لەئەمریكایە و خۆشی لەمەیدانی تەحریر ماوەتەوە، رایگەیاند، لەئەمریكا شەڕی رەگەزپەرستی هەیە، بەڵام لەعێراق شەڕی سیاسەت و دین هەیە، “كێشەی هاوبەشی ئێمە نا عەدالەتییە كە دەبێت بەهەمومان سەركەوین بەسەریدا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close