کوردستانی

میسر هەوڵی چارەسەركردنی قەیرانی لیبیا دەدات و لایەنەكانیش هێرشەكانیان دەستپێدەكەنەوە

وتەبێژی هێزەکانی سوپای نیشتیمانی لیبیا رایگەیاند، هێرشەکانیان دژی سوپای حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی دەستپێکردۆتەوە.

بەپێی ئاژانسەکانی ئەو وڵاتە، جەنەراڵ ئەحمەد مسماری وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا کە خەلیفە حەفتەر سەرۆکایەتی دەکات، رایگەیاندوە هێرشەکانیان دژی سوپای حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی دەستپێکردۆتەوە.
مسماری ئاماژەی بەوەکردوە هێرشەکانیان دژی هێرشی بەردەوامی هێزەکانی حکومەت کە گوێیان بەبانگەوازی ئاگربەست نەداوە.

وتیشی تائێستا ئەوان دەستیان بەهێرشی ئاسمانی نەکردوە و ئەگەر دۆخەکە بەوجۆرە بەردەوامبێت هەمو دەرگاکانی شەڕ دەکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی میسڕ، فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا دەستپێشخەرییەکی نوێیان بۆ کۆتایهێنان بە بە قەیرانی چەندین ساڵەی لیبیا راگەیاند.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، هەریەک لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسڕ، خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا و عەقیلە ساڵحی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا لە نوێترین پەیامدا کە ئاڕاستەی جیهانیان کرد رایانگەیاند، “ویستی رزگارکردنی گەلی لیبیا، سەقامگیرکردنی ئاسایشی وڵات و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی لەسەر و هەر بەهایەکی دیکەوە دادەنەن”.

بەپێی ئەو دەستپێشخەرییە کە بە “راگەیەندراوەکەی قاهیرە” ناسراوە لە دوشەممەی ئەم هەفتەیەوە ئاگربەست لە لیبیا رادەگەیەنرێت و داواشیان کرد کە دانوستانەکانی ئاشتی ئەو وڵاتە بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژنێف دەستپێبکرێتەوە.

راگەیەندراوەکە سەرجەم گروپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە پابەند دەکرێت بە دانانی چەکەکانیان و دەرکردنی ئەو چەکدارانەی کە هێنراونە وڵاتەکەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close