شكۆی كوردستان-
كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7، له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویانكرده‌وه، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ تا پێكه‌وه كار له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی زیاتری ئۆكرانیا له به‌رامبه‌ر هێرشی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا و هێزه‌كانی وڵاتەكەی بكه‌ن و هه‌وڵی ته‌واوی خۆشیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پوتین بوه‌ستێنن.
گرینگ‌ترین به‌شی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7 :
یه‌كه‌م: ته‌واوی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7 یه‌ك ده‌نگبونی خۆیان له‌سه‌ر هاوكاریكردنی ئۆكرانیا دوپاتكرده‌وه و كار له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌رقه‌راركردنه‌وه‌ی ئاشتی له جیهاندا ده‌كه‌ن.
دوه‌م: هه‌ماهانگییه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن و هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا به شێوه‌یه‌كی توند سەركۆنە ده‌كه‌ن و ئۆكرانیا و هاوڵاتیانیش له‌م بارودۆخه بێ پاڵپشت جێناهێڵن.
سێیه‌م: به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هۆشداریان داوه‌ته هێزه‌كانی روسیا كه رێڕه‌وی مرۆیی زیاتر بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له شاری ماریۆپۆڵ گیریانخواردوه و ده‌یانه‌وێت شاره‌كه جێبهێڵن.
چواره‌م: هۆشداریان داوه‌ته به‌رپرسانی بیلاڕوسیا كه چیتر هێز و توانا سه‌ربازیه‌كانیان دژ به ئۆكرانیا به‌كارنه‌هێنن.
پێنجه‌م: كۆمه‌ڵه‌كه ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه له‌به‌رامبه‌ر سه‌پاندنی سزای قورس‌تر به‌سه‌ر روسیادا ئه‌گه‌ر پێویستبێت.
شه‌شه‌م: هێرشه‌كانی روسیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیانیان به‌و ناوچانه گه‌یاندوه كه وێستگه‌ی ئه‌تۆمییه‌كانی ئۆكرانیای لێیه و مه‌ترسی زۆریشی له‌سه‌ر ئه‌و وێستگانه دروستكردوه، چالاكییه تیشكاوه‌رییه‌كانی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیش چێرۆبڵ تا دێت به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌چن.
حه‌وته‌م: هۆشداریان داوه‌ته روسیا كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و چه‌كی بایۆلۆژی و ناوه‌كی دژ به ئۆكرانییه‌كان نه‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و كاره باجی قورس به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
هه‌شته‌م: كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7 به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی به ئۆكرانیا و هاوكار ده‌بێت له رێگریكردن له هه‌ر هه‌وڵێكی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆسه‌ر دامه‌زراوه و پێگه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت و به‌رپرسانی ئۆكرانیا.
نۆیه‌م: هاوكاری مرۆیی زیاتر وه‌ك خۆراك و پێداویستی سه‌ره‌تایی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كرێت و داوا له وڵاتانی جیهانيش دەكەن به پێی پێویست به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌ك هاوكاری بۆ ئۆكرانیا ره‌وانه بكه‌ن.
ده‌یه‌م: یارمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به په‌نابه‌رانی ئۆكرانیا ده‌كرێت و رێگه به په‌نابه‌رانی ئۆكرانی ده‌درێت به‌ره‌و وڵاتانی “كۆمه‌ڵه‌ی G7” گه‌شت بكه‌ن و هاوكاریكردنیشان یه‌كێك ده‌بێت له پێشینه‌ی ئه‌ركه‌كانیان.