نێودەوڵەتی

كۆڵن پاوڵ دەنگ بەركابەرەكەی ترەمپ دەدات

كۆڵن پاوڵ وەزیری دەرەوەی پێشوتری ئەمریكا لەپارتی كۆمارییەكان( لەپارتەكەی ترەمپ) دەنگ بە جۆبایندنی ركابەر ترەمپ دەدات لەدیموكراتەكان.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، كۆڵن پاوڵی وەزیری دەرەوەی پێشوتری ئەمریكا كە لەهەمان كاتدا خانەنشینی چوار ئەستێرەی سەربازییەوە و دو پۆستی باڵای لەسەر حسابی كۆمارییەكان وەرگرتوە ( پۆستێكی باڵای سەبازی و پۆستێكی باڵای دپلۆماسی) رەخنەی توندی لەچۆنیەتی مامەڵەكردنی ترەمپ لەگەڵ خۆپیشاندەران گرتوە و بەوهۆیەوە بڕیاریدا دەنگ بە جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتەكان بدات كە ركابەری سەختی ترەمپە.

پاوڵ پێیوایە ” ترەمپ لەدەستور لایداوە و كۆمارییەكانیش نەیانتوانیوە بەرپرسیارێتی ئەو هەڵە گەورانەی بخەنە ئەستۆ.”

لەماوەی رابردودا ترەمپ هەڕەشەی لەخۆپیشاندەرانی ئەمریكا كرد و بڕیاری جوڵاندنی هێزیشی لەدژیان دەركرد.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close