Uncategorized

كۆنترین هاوسەرگیری هاوڕەگەزی لەئەمریكا

49 ساڵ بەرلەئێستا دو کوڕی گەنجی ئەمریکا کە هێشتا خوێندکاربون داوای رێگەپێدانی هاوسەرگیرییان کردوە و دواتر بەشاردنەوەی ناوی یەکێکیان مۆڵەتی هاوسەرگیرییان بەشێوەیەکی یاسایی پێدراوە.

لەمانگی ئایاری ساڵی 1970 یەکەمجار دو گەنج داوادەکەن مۆڵەتی هاوسەرگیرییان پێبدرێت

لەمانگی ئایاری ساڵی 1970 مشیل مکنێڵ و جاک بەیکەر کە هەردوکیان خوێندکاربون بۆ یەکەمجار داوادەکەن مۆڵەتی هاوسەرگیرییان پێبدرێت. ئەو کەپڵە داواکارییەک ئاراستەی دادگای هێنیپن لەویلایەتی مینەسۆتە دەکەن. سەرەتا داواکەیان رەتدەکرێتەوە، دواتر جاک ناوەکەی خۆی دەگۆڕێت بۆ ( پاتلین) کە ناوێکی دو رەگەزە و بۆ کچ و کوڕیش بەکاردەهێنرێت، ئەمجارەیان بەتەنها خۆی بەناوە تازەکەیەوە داوای پێدانی مۆڵەت بەهاوسەرگیرییەکەیان لەناوچەی (بلو ئێرز) لەهەمان ویلایەت پێشکەشدەکات، نوسەری دادگا بەبێ ئەوەی هەستبکات هەردو کەسەکە هەمان رەگەزن داواکەی لێوەردەگرێت و مۆڵەتی هاوسەرگیرییان پێدەدرێت.

داواکاری گشتی داوا لە نوسەری دادگا دەکات مۆڵەتەکەیان بەشێوەیەکی فەرمی تۆمارنەکات

دواتر، دوای ئەوەی ئاشکرادەبێت (پاتلین) کوڕە و ئەو دو کەسە هاوسەرگیری هاوڕەگەزییان کردوە، لەلایەن داواکاری گشتی ویلایەتی مینەسۆتەوە بانگێشتدەکرێن و لێپێچینەوەیان لێدەکرێت، دواتر داواکاری گشتی داوا لە نوسەری دادگا دەکات مۆڵەتەکەیان بەشێوەیەکی فەرمی تۆمارنەکات.

دوای ساڵی 2015-ش نەیانتوانیوە سود لە شایستە دارایی و کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بەهاوسەرگیری وەرگرن

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو کەپڵە، تەنانەت دوای ئەوەی ساڵی 2015 دادگای باڵای ویلایەتی مینەسۆتە دانی بەهاوسەرگیری هاوڕەگەزیدا ناوە، ئەوان نەیانتوانیوە سود لە شایستە کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بەهاوسەرگیری وەرگرن.

بۆ دواین جاریش، ساڵی رابردو، مانگی دیسەمبەر دوای ململانێیەکی زۆری یاساییانە، دادگای ویلایەتی مینەسۆتە دانی بە هاوسەرگیرییەکەیاندا ناوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close