نێودەوڵەتی

“ناتوانم هەناسەبدەم” گەورەترین دروشمی خۆپیشاندەرانی ئەمریكا و جیهان

دوای ئەوەی 27-ی مانگی رابردو جۆرج فلۆیدی رەشپێست لەژێر قاچی ئەفسەرێکی سپیپێستدا گیانیلەدەستدا، شەپۆلێک لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی نەتەوەپەرستی و لەئەمریکا و جیهان سەریهەڵدا، گرنگترین دروشمی خۆپیشاندانەکان دو دەىستەواژەی واتادارە.

 ناتوانم هەناسە بدەم

لەزۆربەی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا، ” ناتوانم هەناسە بدەم” دروشمی سەرکی خۆپیشاندەرانە کە هەمان وتەی جۆرج فلۆیدە کاتێک لەژێر قاچی سپیپێستەکەدا هاواریدەکرد، ” ناتوانم هەناسە بدەم”.

ژیانی رەشپێستەکان گرنگە

یەکێکی دیکە لەو دروشمانەی کە بەردەوام لەخۆپیشاندانەکانی ئەوروپا و ئەمریکادا دەبینرێت بریتییە لە ” ژیانی رەشپێستەکان گرنگە”، ئەوەش دوای ئەوەی زیاتر لە سێ رەشپێست لەماوەی دو مانگی رابردودا بە توندوتیژی پۆلیس گیانیانلەدەستداوە.

لەبەشێکی دیکەی خۆپیشاندانەکاندا کە بەشێک لەسپیپێستەکانیش وەک هاوخەمی بەشدارییان تێداکردوە، دروشمی” ئێمەش ناتوانین هەناسە بدەین” بەرزکراوەتەوە. ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ هاوخەمی و خۆپیشاندەران و ناڕەزایەتی قوڵیان دژی کەمکردنەوەی ئازادییەکانی مرۆڤ کە هەناسەی لێبڕیون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close