کوردستانی

34 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لەشاری هەولێر راگەیەنرا

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای توشبواندا، 34 تووشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

لەو ژمارەیەش، بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، 26 پیاو و پێنج ئافرەت و سێ منداڵ، بیست و نۆ تووشبویان بەرکەوتوی توشبووانی پێشوتری كۆرۆنان و پێنج تووشبو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

20 تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمان.
سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کۆیە.
چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی برایەتی لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نازناز لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کوێستان لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی صلاح الدین لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بەختیاری لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شۆڕش لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی چوارچرا لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگای کانی قرژاڵە لە شاری ھەولێر.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close