کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی تونێلی پیرمام ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە لە ئێستادا لە لەناو تونێلی پیرمام کامێرای چاودێری خێرایی جێگیرکراوە و هەر شۆفێرێک خێراییەکەی لە 70 کیلۆمەتر زیاتربێت، سزا دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شوفێران دەکەنەوە کە لە ئێستادا لەناو تونێلی پیرمام کامێرای چاودێری خێرایی جێگیرکراوە و لە ئەمڕۆوە چالاکراوە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، زۆترین خێرایی ڕێگاپێدراو لەناوتونێلەکەدا 70 کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا، بۆیە بۆ پاراستنی خۆتان و کەسانی دیکە لەسنوری ئەم خێراییەدا لێخوڕین بکەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close