نێودەوڵەتی

لەماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە 500 هەزار كەس توشی كۆرۆنا بون

شكۆی كوردستان-

بەگوێرەی دواین ئامارەكانی توشبون و مردن بەكۆرۆنا لەجیهاندا، لەماوەی سێ رۆژی رابردودا زیاتر لە 500 هەزار كەس توشی كۆرۆنا بون.

زانكۆی جۆنس هۆپكنز لەئەمریكا ئامارێكی نوێی توشبون و بەكۆرۆنای بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە تائێستا 12 ملیۆن 631 هەزار و 471 كەس توشی كۆرۆنا بون كە زیاتر لە 500 هەزاریان لەماوەی سێ رۆژی رابردو تۆماركراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، تائێستا (563,136) كەس بەهۆی پەتای كۆرۆنا (كۆڤید-19) گیانیانلەدەستداوە.

ئەوەش زانراوە تائێستا تەنها لەسەدا (7)-ی توشبوان بەكۆرۆنا مردون، لەبەرامبەردا لەسەدا 93 چاكبونەتەوە، زیاتر لە حەوت ملیۆن كەسیش بەمردوان و چاوكبوەوان كەیسەكانیان داخراوە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانیش باسی لەوەكردوە كە هێشتا ڤایرۆسەكە نەگەشتۆتە لوتكە، خێرایی بڵاوبونەوەی لەهەڵكشاندایە و پێویستە جیهان پابەندی رێنماییەكان بێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close