شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی رێكکه‌وتنكێیان واژۆكرد بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له چاكسازیه‌كانی گه‌وران، وه‌زیری ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا باری ته‌ندروستیان ناجێگره، دەشڵێت، داوایان کردوە تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچە وەربگرێت.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “لەگەڵ خاچی سنوری نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه‌یه‌كمان واژۆكرد بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی سزادراوان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌وران لە هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی له رابردو له‌گەڵیان بوه له قه‌یرانه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئاواره‌كان و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه و چاكسازی و گرتوخانه‌كانی گه‌وران، “ئه‌وه كارێكی پیرۆز و مرۆڤ دۆستانه‌یه و سوپاسیان ده‌كه‌ین، به تایبه‌ت له چه‌ند مانگی رابردو رۆڵی باشیان بینیوه له دابینكردنی ماسك و پێدوایستیه‌كانی ته‌ندروستی بۆ راگیراوان و چاكسازیه‌كان بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا”.