نێودەوڵەتی

كۆریای باكور ژوری هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆریای باشور تەقاندەوە

شكۆی كوردستان-

دوای چەند رۆژێك لەهەڕەشە پیۆنگیانگ، سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە، حكومەتی كۆریای باكور ژوری هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆریای باشور تەقاندەوە كە لەشاری كایسۆنگی سنوری بو لەسەر خاكی خۆی و بەمەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ باشور دروستیكردبو.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تەلەفزیۆنی (KCNA)ی حكومەتی كۆریای باكور، سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەفەرمانێكی سەرۆكایەتی نوسینگەی پەیوەندییەكانی كۆریای باشور لەشاری سنوری نێوان باكور و باشور تەقێنرایەوە كە لەمانگی كانونی دوەمەوە لەترسی كۆرۆنا داخرابو.

ئەوەش دوای ئەوەی كۆتایی هەفتەی رابردو كیم یو جۆنگی خوشكی كیم جۆرن ئون سەرۆكی كۆریای باكور رایگەیاند، بەمزوانە دەبینن ژوری پەوەندییەكانمان لەگەڵ كۆریای باشور كە بێسود و بێ كەڵگە تەختی عەرز دەكرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close