نێودەوڵەتی

روسیا داوای دانبەخۆداگرتنی كۆریای باكور و باشور دەكات

شكۆی كوردستان-

پاش تەقاندنەوەی ژوری هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی كۆریای باشور لەلایەن حكومەتی كۆریای باكورەوە و قوڵبونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوانیان، ئەمڕۆ كۆشكی كرملنی روسیا داوای هێوركردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو كۆریای كرد.

لەراگەیەنراوەكەدا، كۆشكی كرملن ئاماژەی بەوەكردوە” پێویستە هەردولا دانبەخۆیاندا بگرن و كاردانەوەیان نەبێت لەپێناوی ئاسایشی هاوڵاتیانی خۆیان و ناوچەكەش.”

ئەمە لەكاتێكدایە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە، حكومەتی كۆریای باكور ژوری هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆریای باشور تەقاندەوە كە لەشاری كایسۆنگی سنوری بو لەسەر خاكی خۆی و بەمەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ باشور دروستیكردبو.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تەلەفزیۆنی (KCNA)ی حكومەتی كۆریای باكور، سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەفەرمانێكی سەرۆكایەتی نوسینگەی پەیوەندییەكانی كۆریای باشور لەشاری سنوری نێوان باكور و باشور تەقێنرایەوە كە لەمانگی كانونی دوەمەوە لەترسی كۆرۆنا داخرابو.

ئەوەش دوای ئەوەی كۆتایی هەفتەی رابردو كیم یو جۆنگی خوشكی كیم جۆرن ئون سەرۆكی كۆریای باكور رایگەیاند، بەمزوانە دەبینن ژوری پەوەندییەكانمان لەگەڵ كۆریای باشور كە بێسود و بێ كەڵگە تەختی عەرز دەكرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close