بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕی 150 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی لە سنووری قەزای پێنجوێن تەرخانكرا.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی رایگەیاند ” لەسەر بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 150 ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ قەزای پێنجوێن بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19″.
بەھۆی ھەڵكشانی ژمارەی تووشبووان لەو سنوورە، پێشتر یەكەی ئیداری و تەندروستی پێنجوێن داوایان لە وەزیری تەندروستی كردبوو، بۆ دابینكردنی ئامێر و پێداویستیە پزیشكییەكان ھاوكارییان بكرێت.