کوردستانی

بەشیر حەداد وەڵامی د. غالب دەداتەوە….” هیچ كەس داوای نەكردوە دژی لەشكركێشی توركیا كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجامبدرێت”

شكۆی كوردستان-

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا تایبەت بە شكۆی كوردستان رایگەیاند، ئەو هیچ نوسراوێكی فەرمی و نافەرمی لەبارەی پرسی لەشكركێشی توركیا بەدەستنەگەشتوە و هیچ فراكسیۆنێكیش بەفەرمی داوای دانیشتنی نایاسایی نەكردوە.

حەداد وتیشی، ئێستا پەرلەمان لە دانیشتەكانی هەڵگرتوە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك پەرلەمانتار توشی كۆرۆنا بون، بۆیە ئێمە نەمانتوانیوە لەوبارەیەوە هیچ بكەین، بەڵام دوای دەستبەكاربونەوەی پەرلەمان لەم رۆژانەدا هەمو فراكسیۆنەكان بەیەك دەست لەبارەی لەشكركێشی توركیاوە هەڵوێست وەردەگرین.

وتیشی، ئەوەی بەناوی ئەوەوە بڵاوبوەتەوە گوایا ئەو دژایەتی ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی كردوە دژی لەشكركێشی توركیا، رایگەیاند، ” ئەوە جگە لەچەواشەكاری هیچی تر نیە، رێكاری یاسایی دەگرمەبەر دژی ئەو پەرلەمانتارەی وای وتوە، رونكردنەوەیەكیش لەوبارەیەوە بڵاودەكەمەوە.”

رۆژی 15-ی ئەم مانگە، حكومەتی توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لەژێر ناوی ” چڕنوكی پڵنگ” دژی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكرد، دوێنێش لەقەزای شیلادزێ لەپارێزگای دهۆك پێنج كەس بەهۆی هێرشی ئاسمانی توركیاوە كوژران.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close