شكۆى كوردستان – هه‌ولێر
دواى نزیكه‌ى حه‌وت ساڵ، حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌كارى ده‌كات بۆئه‌وه‌ى له ساڵى 2020 بودجه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌بێت، بودجه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى داهاتى ناوخۆ‌و فرۆشى نه‌وت و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2020 ده‌بێت.
حه‌وت ساڵه هه‌رێم بودجه‌ى نییه
دوای ساڵى 2013ه‌وه، حكومه‌تى هه‌رێم به بیانووى شه‌ڕى داعش و ناكۆكى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و قه‌یرانى دارایى پڕۆژه‌ى یاساى بودجه‌ى گشتى هه‌رێم_ى نه‌بووه، به‌ڵكو ساڵانه به‌یاننامه‌ى دارایى بۆ په‌رله‌مان ناردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌یاننامه دارایانهش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ره‌خنه‌ى لێگیراوه بهوپێهى سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كانى تێدا نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: ئامادهنهكردن و نه‌ناردنى بودجه‌ى له‌ماوه‌ى نزیكه‌ى حه‌وت ساڵى رابردوو، كاره‌ساته‌و هیچ بیانووێكیش نه‌بووه كه به‌هۆى شه‌ڕى داعش و قه‌یرانى داراییه‌وه، بودجه ئامادهنهكرابێت چونكه ئه‌گه‌ر یه‌ك دۆلاریش داهات هه‌بێت، ده‌بێت به یاساى بودجه خه‌رجبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونى بودجه پهرهدهپۆشى ئه‌و گهندهڵایانه كراوه كه له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردوو كراوه.
له‌باره‌ى ناردنى ئه‌و (به‌یان مالی)یانه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه بۆ په‌رله‌مان نێردراوه؟ شێركۆ جه‌وده‌ت وتى: “ئه‌و به‌یاننامه داراییانه‌ى كه وه‌زاره‌تى دارایى بۆ په‌رله‌مانى ناردووه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه بڕواپێكه‌ر نه‌بووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه كۆى گشتى سه‌رچاوه‌كانى داهاتى هه‌رێم_ى تێدانه‌بووه”.
بودجه له‌سه‌ر بنه‌ماى داهاتى ناوخۆ، فرۆشى نه‌وت و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم له به‌غدا
له‌ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا، وه‌زیرى دارایى و ئابووى داواى له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بودجه‌و به‌رپرسانى دیكه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كردووه تیمێك دروستبكه‌ن و كاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ى بودجه‌ى ساڵى 2020ى هه‌رێم دابڕێژنه‌وه ئه‌مه‌ش به‌پێى داهاتى ناوخۆ‌و فرۆشى نه‌وت و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2020.
له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى بودجه‌ى 2020ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، به‌رپرسێكى ئه‌و وه‌زاره‌ته به (شكۆى كوردستان)ى گوت: “یه‌كێك له كاره‌كانى گرنگه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى بۆ ساڵى 2020 بودجه ده‌بێت، ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن وه‌زیرى نوێ جه‌ختى لهسهركراوهتهوه، بۆیه وه‌زیرى دارایى داوایكردووه به‌شێوه‌ی تیم كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ى پلانى ئاماده‌كردنى بودجه‌ى هه‌رێم دابڕ‌ێژین كه دیاره ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى داهاتى هه‌رێم ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى، كه نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت، گوتیشى: “بۆ ئاماده‌كردنى بودجه‌كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆببنه‌وه بۆئه‌وه‌ى بزانن، حكومه‌ت ئه‌وله‌ویه‌تى كاركردنى چ سێكته‌رێك ده‌بێت؟ گرنگى زیاتر له چ سێكته‌رێك ده‌درێت؟ چونكه زه‌حمه‌ته داهاتى هه‌رێم به‌شى هه‌موو سێكته‌ره‌كان بكات. ئه‌گه‌ر شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه مانگانه به هه‌رێم نه‌گات.
له‌كۆتایى ساڵى 2018، وه‌زاره‌تى دارایى لێژنه‌یه‌كى 12 كه‌سى له نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى هه‌رێم پێكهێنا بۆئه‌وه‌ى بودجه‌ى گشتى هه‌رێم بۆ ساڵى 2019 ئاماده بكه‌ن و چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان كرا، به‌ڵام به‌هۆى دواكه‌وتنى رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غداو پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى هه‌رێم، كاره‌كان راگیرا.
محه‌مه‌د ئیلخانلى، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان به (شكۆى كوردستان)ى گوت: حكومه‌تى هه‌رێم پڕِۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی داهاتوو ئامادە بكات، بەڵام چاوەڕێ ئه‌وه‌ده‌كات تاوه‌كو پشكی هەرێم بودجەی گشتی عێراقدا یەكلابكرێتهوه، دواتر شایسته داراییه‌كانى هەرێم لە بەغدا و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ كۆدەكاتەوەو لەسەر ئەو بنەمایە بودجەی گشتی هەرێم ئامادەدەكرێت.
ئیلخانلى، ئه‌وه‌شى باسكرد كه “جگه له‌و سێكته‌رانه‌ى كه له بودجه‌ى گشتى هه‌رێم گرنگیان پێده‌درێت، كار بۆ دابینكردنى مووچه‌ى مووچەی ساڵی داهاتووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت”.