کوردستانی

یەكێتی: لەگەڵ كەمكردنەوەی موچە نین

شكۆی كوردستان-

سەرچاوەیەكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رای خۆی لەبارەی كەمكردنەوەی موچەی خانەنشینان ئاشكرا كرد و رایگەیاند یەكێتی لەگەڵ كەمكردنەوەی موچە نیە.

میدیای فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دوای بڕیارەكانی ئەمشەوی حكومەتی هەرێم لەسەر كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران لەم مانگەدا بڵاویكردەوە كە یەکێتی لەکەمکردنەوەی موچە ناڕازین و مەكتەبی سیاسی دیراسەی دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردوە،”مەكتەبی سیاسی دیراسەی ئەو پێشهاتە دەكات رێگەیەك هەڵدەبژێرێت كە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بێت.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close