شكۆی كوردستان-
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كرێی خزمه‌تگوزاری له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه‌م بكه‌نه‌وه كه له قازانجی هاووڵاتی بێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، د.محمد شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كرێی خزمه‌تگوزاری له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه‌م بكه‌نه‌وه كه له قازانجی هاووڵاتی بێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌م باره‌یه‌وه وتیشی، “له دواین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردراوه كه په‌له بكرێت له‌و ئیجرائات و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه حكومه‌ت ده‌توانێت وه‌ریبگرێت وه‌ك ئاو و خاشاك، و بە زووترین كات وه‌ربگیرێنەوە.“
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێمه ڕێژه‌یه‌كمان داناوه كه پێویسته سه‌رجه‌م خاوه‌نی پرۆژه‌كان پابەندبن پێوه‌ی كه له 1/7 ـه‌وه ڕاده‌گه‌ینرێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خزمه‌تگوزارییه‌كان كه بێگومان له قازانجی هاووڵاتییان ده‌بێت.“