شكۆی كوردستان-
دادوەرێکی دادگای فیدڕاڵی بڕازیل بەبڕیارێک سەرۆکی وڵاتەکەی ناچاردەکات لەشوێنە گشتییەکاندا دەمامک بەکاربهێنێت.
پێویستە جایر بۆلسۆنارۆ سەرۆکی بڕازیل لەشوێنە گشتییەکاندا دەمامک بەکاربهێنێت
دادوەر ریناتۆ بۆریلی لە دادگای فیدڕاڵی بڕازیل بڕیارێکی دژی پێشێلکارییەکانی سەرۆکی وڵاتەکەی دەرکرد لەبەرامبەر رێکارەکانی کۆرۆنا و بەپێی بڕیارەکە، پێویستە جایر بۆلسۆنارۆ سەرۆکی بڕازیل لەشوێنە گشتییەکاندا دەمامک بەکاربهێنێت.
پێشتر سەرۆکی بڕازیل کۆرۆنای بەپەتایەکی ئاسایی پێناسەکرد و بەگوێرەی زانیاریی تەندروستی ئەو وڵاتەش لەچەندین بۆنەدا سەرۆکی ئەو وڵاتە دژی رێنماییەکان لێدوانی داوە.
سەرۆک بەپێی دەستور دەبێت پابەندبێت بە یاساکانەوە، پێویستیشە رۆڵی هەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵکی وڵاتەکەی
ئەو دادوەرەی دادگای فیدڕاڵی ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرۆک بەپێی دەستور دەبێت پابەندبێت بە یاساکانەوە، پێویستیشە رۆڵی هەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵکی وڵاتەکەی، ئەوەش بەپابەندبون و جێبەجێکردنی رێکارەکان دەبێت بۆ پاراستنی مافی تەندروستی هاوڵاتیان.