نێودەوڵەتی

تەندروستی جیهانی كاریگەرترین رێگا بۆ پاراستنی ژیانی توشبوانی كۆرۆنا ئاشكرادەكات

شكۆی كوردستان-

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، کاریگەرترین رێگا بۆ رزگارکردنی گیانی توشبوانی پەتای كۆرۆنا بریتییە لەدابینكردنی ئۆکسجینیان بۆیان.

تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرسیوس، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، كاریگەرترین رێگا بۆ رزگارکردنی گیانی توشبوانی پەتای کۆڤید-19 بریتییە لەدابینکردنی ئۆکسجین بۆ توشبوان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەفتانە بە نزیکەیی ملۆنێک توشبوی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا تۆماردەکرێت، لە ئێستاشدا جیهان رۆژانە پێویستی بە 620 هەزار مەتر دوجا ئۆکسجین هەیە، كە دەكاتە 88 هەزار بتڵی گەورەی ئۆکسجین.

تا ئێستا نۆ ملیۆن و 535 هەزار و 219 توشبوی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 485 هەزار و 187 کەس گیانیانلەدەستداوە و پێنج مین و 180 هەزار و 287 کەسیش پەتاکەیان پەڕاندوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close