نێودەوڵەتی

ئێران؛ لەڕێگای ئینستاگرامەوە منداڵ دەفرۆشرێت…چەند كەسێك دەستگیردەكرێن

شكۆی كوردستان-

پۆلیسی تاران رایگەیاند، سێ کەسیان دەستگیرکردوە کە لەئینستاگرام منداڵیان فرۆشتوە.

ژەنەڕاڵ حسین رەحیمی، بەڕێوەبەری پۆلیسی تاران رایگەیاند، سێ کەسیان دەستگیرکردوە کە لەئینستاگرام دو منداڵیان فرۆشتوە.

ژەنەڕاڵ حسین رەحیمی راشیگەیاند، یەکێک لە منداڵەکان تەنها 20 رۆژ تەمەنی بوە، ئەوی دیکەیان تەمەنی دو مانگ بوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی تاران، یەکێک لەتۆمەتبارەکان رایگەیاندوە، ئەو منداڵانەیان لەخێزانە هەژارەکان وەرگرتوە و رادەستی ئەو خێزانەیان کردوە کە ئایندەیەکی باشتریان هەیە.

حسین رەحیمی ئاماژەی بەوەشکرد، تەواوی یەکەکانی پۆلیسیان خستۆتە ئامادەباشی بۆ دۆزینەوەی هەر رێکلام و بازاڕکردنێک بەمنداڵانەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close