نێودەوڵەتی

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا گەورەرترین قەیرانی لەدوای جەنگی جیهانی دووەم دروستكردوە

شكۆی كوردستان-

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، كۆرۆنا گەورەرترین قەیرانی لەدوای جەنگی جیهانی دروستكردوە.

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، شەش مانگ تێپەڕدەبێت بەسەر دروستبونی گەورەترین قەیراندا لەدوای جەنگی جیهانی دووەم.

مەبەستی بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی، سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنایە كە لە كۆتا رۆژەكانی مانگی دیسەمبەری رابردو لە شاری وهانی چین سەریهەڵدا.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ تێدرۆس ئەدهانۆم رایگەیاند، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەفتانە بە نزیکەیی ملۆنێک توشبوی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا تۆماردەکرێت، لە ئێستاشدا جیهان رۆژانە پێویستی بە 620 هەزار مەتر دوجا ئۆکسجین هەیە، كە دەكاتە 88 هەزار بتڵی گەورەی ئۆکسجین.

تا ئێستا نۆ ملیۆن و 535 هەزار و 219 توشبوی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 485 هەزار و 187 کەس گیانیانلەدەستداوە و پێنج مین و 180 هەزار و 287 کەسیش پەتاکەیان پەڕاندوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close