شكۆی كوردستان-
ئینجۆی 20 پرۆ یه‌كێكه له نوێترین مۆبایله‌كانی هواوی كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه، ئه‌م مۆبایله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ سیستمێكی به‌هێز كه توانای ركابه‌ری گالاكسی و ئایفۆنی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی “gadgets” ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای هواوی له تازه‌ترین به‌رهه‌مدا مۆبایلی “ئینجۆی 20 پرۆ”ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م مۆبایله یه‌كێكه له به‌هێزترینه‌كان و خاوه‌ن كوالێتییه‌كی ناوازه‌یه و دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه، له‌گه‌ڵ سیستمێكی خێرایی كه له به‌رهه‌مه‌كانی تر به‌كار نه‌هاتووه.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله ئێسته له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌سته به جوانترین دیزاین و باشترین كامێرا، ناوازه‌ی مۆبایله‌كه له‌وه‌دایه كه خاوه‌نی سێ كامێرایه و هه‌ر دانه‌یه‌كیان ڕوونی 48 مێگاپێكسڵیان هه‌یه، هه‌روه‌ها كامێراكه‌ی پێشه‌وه‌شی روونی 16 مێگاپێكسڵی هه‌یه، جگه له‌وه‌یش مۆبایله‌كه خاوه‌نی ڕامی شه‌ش گێگابایتییه له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت.
مۆبایله‌كه سیستمی خێرایی به‌هێزی هه‌یه و به پرۆسێسه‌ری میدیا تێك دیمیستی 800 كار ده‌كات، پاترییه‌كه‌یشی 4000 میلی ئه‌مپێره له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه 6.50 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1080 به 2400 پیكسڵه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی “ڕێن ژێگ فێی” دامه‌زراوه، ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.