ئه‌ندام عومه‌ر
باشترین خانوو، جوانترین ئۆتۆمبێل، گه‌شتى خۆشترین وڵات، ده‌ستكه‌وتنى سه‌دان هه‌زار و بگره ملیۆنان دۆلار، ئه‌مانه و ده‌یان خه‌ونى بریقه‌دارى تر دێته به‌رده‌مت ئه‌و كاته‌ى بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌ته‌وێت به‌شدارى بكه‌یت له بازارگێڕ هه‌ڕه‌می.
به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى شیكارى- ته‌كنه‌لۆژی، زۆرینه‌ى گه‌نجى عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ده‌رچووى زانكۆن یان بێكارن (ته‌نانه‌ت له ئاستى بازرگان و مامۆستایانى زانكۆش)، تووشى زیانێكى زۆرى ماددى بوونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش به هۆى به‌شداریكردن له بازاڕگێرى هه‌ڕه‌مى.
بازارگێرى هه‌ڕه‌می یاخود الشبكه التسویقیه (Pyramid Scheme) له‌ناو خۆمان زیاتر به نێتۆركین ماركێتنیگ به‌نێوبانگه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ڕووی له هه‌رێمى كوردستان كردوه و له‌ژێر ناو و كاری جیاواز و كۆمپانیاى جیاواز چالاكییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا، به سه‌دان ملیۆن دۆلار (هه‌ندێك داتا باس له سه‌رووى ملیار دۆلار ده‌كه‌ن) له هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه‌ى ولاتانى ده‌ره‌وه كراوه و تاوه‌كو ئێستاش دوور و نزیك حكومه‌تى هه‌رێم هیچ ڕێككارێكى نه‌گرتۆته‌به‌ر (كۆمپانیایه‌ك هه‌یه لاى خۆمان كه له نزیكه‌وه ئاگادارى كاره‌كانیانم، سه‌رووى ٢٠٠ ملیۆن دۆلارى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ناردۆته ده‌ره‌وه).
هه‌ر له‌و چه‌ند ساڵه‌دا به هه‌زاران كه‌س تووشى بێ‌ئومێد بوون و ئیفلاس بوون بووه، ئه‌مه‌ش به هۆى تێنه‌گه‌یشتن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندیان له‌سه‌ره‌تاوه و دروستكردنى خه‌ون و خه‌یاڵى بریقه‌دار بۆیان.
به‌نده وه‌كو شاره‌زایه‌كى ته‌كنه‌لۆژیا، وه له نزیك ئاگادار بوون له‌و بابه‌ته، دوور و نزیك به چاك و به خراپ هیچ قسه‌یه‌كم تێدا نه‌كردوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به ده‌یان هاوڕێى نزیكم سه‌رقاڵى ئه‌و جۆره كارانه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى نێتۆركین ماركێتینه‌گان به‌نده به په‌یوه‌ندی كه‌سی و ڕاستگۆیى به‌شدار بوو، بۆیه زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى زیانیان به‌ركه‌وتوه و ئیفلاسیان كردوه، شه‌رم ده‌كه‌ن دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێن و بڵێن هه‌ڵه‌مان كردوه.
ئه‌م بابه‌ته‌ى من بۆ له كه‌مكردنه‌وه‌ى شه‌ئنى هیچ كۆمپانیایه‌ك و هیچ كه‌سێك نییه، بگره مرۆڤ ئازاده چ جۆره كارێك ده‌كات؟، ته‌نیا سه‌ردێرى ڕاپۆرته‌كه سه‌رنجى ڕاكێشام كه نوسیبوی “بازارگێرى هه‌ڕه‌می، خه‌ونى زۆرینه‌ى گه‌نجه عێراقییه‌كان له ناو ده‌بات”.
له ئێستادا ده‌یان كۆمپانیا هه‌ن له‌و بواره‌دا، كه زۆرینه‌یان پشت به فرت و فێڵ و هه‌ڵخه‌له‌تاندن ده‌به‌ستێت، له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند كۆمپانیایه‌كیش هه‌ن كه به دروستى و به پوختى و بێ فێڵ كردن كارى ماركێتن ده‌كه‌ن، به‌ڵام من حه‌ز ناكه‌م ئاماژه به ناوى هیچ كامێكیان بده‌م و ئه‌وه جێدێڵم بۆ به‌شداربووان.
دوا قسه، له كۆتاییه‌كانى ساڵى ٢٠١٧ دا یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه بڕی ١٩ هه‌زار دۆلارى خسته به‌رده‌مم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى له په‌یجی تێك ئای و ئه‌كاونتى خۆمانه‌وه به شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ ره‌واج به‌و كاره‌ى ئه‌وان بده‌ن و خه‌ڵك هاند بده‌ین كه به‌شدارى له‌و كاره بكه‌ن، سوپاس بۆ خوا نه كردم و نه هه‌رگیزیش به نیازم بیكه‌م.
بۆ ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌یست به بابه‌تى حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌وه، ئه‌وا گه‌ر فێڵ له خۆیان نه‌كه‌ن، ده‌زانن چ جۆرێك حه‌ڕامه و چ جۆرێك حه‌ڵاڵه، بۆ ئه‌وانه‌یش په‌یوه‌یست نین به ئایینه‌وه، به هه‌مان شێوه فێڵ و درۆ له ویژدان و ئه‌قڵى خۆیان ده‌كه‌ن گه‌ر بڵێن نه‌مزانیوه ئه‌و كاره به‌و شێوه‌یه.
شاره‌زا له ته‌كنه‌لۆژیا و ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى كۆمپیوته‌ر.