تایبەت بە شكۆی كوردستان-
كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌ژێر دروشمی “نه‌هێشتنی ڕقوكینه، نه‌هێشتنی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و نه‌هێشتنی سیاسه‌تی چه‌وت” رێكلامێكی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ریكایان بلۆك كرد.
ماڵپه‌ڕی “the sun” له‌باره‌ی ڕاگرتن و بلۆككردنی ئه‌م رێكلامه ئاشكرای ده‌كات كه دۆناڵد تره‌مپ سیمبۆلی نازییه‌كانی به‌كار هێناوه كه ئه‌م سیمبۆله ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی كه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانییه‌كانه‌وه به‌كار هاتووه وه‌ك ئینتیمایه‌ك بۆ وڵات و سه‌رۆكه‌كه‌یان كه یه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه‌ی ئه‌و سیمبۆلهی به‌كار هێناوه “ئهلدۆف هیتله‌ر” بووه.
هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌م سیمبۆله توندڕه‌وه ڕابگیرێت كه دۆناڵد تره‌مپ به‌كاری هێناوه و رێكلامی بۆ كردووه، له‌مباره‌یه‌شه‌وه كۆمپانیای فه‌یسبووك ئاشكرای كرد، كه ئه‌م پۆست و ڕێكلامه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ پره‌نسیپ و یاساكانی فه‌یسبووك ناگونجێت، چونكه بیرۆكه‌ی توندڕه‌ویی تێدایه بۆیه پۆسته‌كه‌مان بلۆك كرد.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگه كه نزیكه‌ی سێ ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له‌لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد و ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر له دنیادا به‌كاری دێنن. له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی تۆڕه‌كه یاسای بۆ ده‌رچوو كه دژ به هه‌موو پۆست و رێكلامێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و توندڕه‌ویی بێت.