تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان- سه‌ربه‌ست عه‌لى – هه‌ولێر
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایده‌كات كه سوپای تورکیا بەقووڵایی 20 تاوەکو 40 کیلۆمەتر و سوپای ئێرانیش بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر خاکی هەرێم_یان بەزاندووه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تى عێراق لە مه‌ترسییه‌كان ئاگاداركراوه‌ته‌وه به‌لاًَم تائێستا هه‌ڵوێستێكى توندیان نه‌بووه.
له‌باره‌ى هێرشه‌كانى توركیا بۆ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، لیوا بابەکر فەقێ، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگه‌یاند: سوپای تورکیا لە سێگۆشەی سنووریی نێوان تورکیا عێراق و ئێران ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی دەستپێکردووە، كه ئه‌و هێرشانه‌ى ئه‌نجامیداوه پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتی و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق”.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هێرشه‌كانى، لیوا بابه‌كر گوتى: “ئێمه ئیدانه‌ى ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆ خاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌خوازین ئه‌و هێرشانه‌ى ڕابگرێت، چونكه ئۆپەراسیۆنەکە دڵەڕاوکێی لە ناوچەکە دروستکردووه”.
نزیكه‌ى مانگێكه، سوپاى تورکیا دەستیكردووه به ئه‌نجامدانى هێرشێكى چڕ‌و پڕ بۆ سه‌ر پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)، به‌ڵام له ئه‌نجامدانى هێرشه‌كان پێنج هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستان له شیلادزێ و كانى ماسى شه‌هید بوونه.
له‌باره‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى خاكى كوردستان كه هێرشى توركیاى ده‌كرێته‌سه‌ر، لیو بابه‌كر وتى: “لە ناوچەی سندی و گوڵی تاوەکو دەگاتە سێگۆشەی خواکوڕک و شوێنەکانی دیکە ئەم هێرشانه ئەنجامدەدرێت، لەو ناوچانە بەقووڵایی 20 تاوەکو 40 کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە، به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌و هێرشانه‌ى ئاگادار بكرێنه‌وه”.
له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى ڕابڕدوودا، جگه له هێرشه‌كانى توركیا، سوپاى ئێرانیش ناوچه‌كانى حاجى ئۆمه‌ران و ده‌وروبه‌رى قه‌ندیلى تۆپباران ده‌كات.
له‌باره‌ى تۆپباران و هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێم، لیوا بابه‌كر وتى:”ئێران هاوتەریب لەگەڵ ئەم ئۆپەراسیۆنەی تورکیا، تۆپبارانی ناوچەکانی حاجی ئۆمەران و ناوچەی دەوروبەری قەندیل دەکات، هه‌روه‌ها وەکو هێز، ئەوان هێزەکانیان پێشووتر لە زنجیرە چیاکانی قەندیل زیاتر لە 10 کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و لەوێ بارەگای سەربازییان دامەزراندووە”.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه داوا له پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌كات چالاكى و جموجۆڵه‌كانیان بخه‌نه باكوورى كوردستان، هه‌روه‌ها توركیاش چیتر هێرش نه‌كاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
به‌هۆى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تى توركیا، تائێستا 560 گوند له سنوورى هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانى چۆڵكراون.