نێودەوڵەتیڕۆژنامە

توشى كۆڕۆنا ببنه‌ و سێ هه‌زار دۆلار وه‌ربگره‌!

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

وڵاتى ئۆزپاکستان بڕیاریداوە؛ هەر گەشتیارێک لەو وڵاتە توشى کۆرۆنا ببێت، بڕى سێ هەزار دۆلار وەک قەرەبوو وەردەگرێت.

شەوکەت میر زەیاف، سەرۆکى ئۆزپاکستان بڕیارێکى فەرمى واژۆ کردووە کە هەر گەشتیارێک لە وڵاتەکەى وەک تووشبووى کۆرۆنا دەستنیشان بکرێت ئەوا بڕى سێ هەزار دۆلارى پێدەدرێت تا ئەو کەسە بتوانێت چارەسەرى خۆى پێبکات.

بۆ ئەوەى گەشتیارەکەش بتوانێت ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت پێویستە بیسەلمێنێت کە سەردانى ئەو وڵاتەى کردوە و لە ئێستاشدا ئەو یاسایە تەنها بۆ هاوڵاتى ئەو وڵاتانەیە کە ئۆزپاکستان سنوورەکانى لەگەڵ کردونەتەوە.

هەریەکە لە چین و ژاپۆن و کۆریاى باشور و ئیسرائیل بەهۆى کۆنتڕۆڵکردنى ڤایرۆسەکە ئەو بڕیارە نایانگرێتەوە و هاوڵاتیانى وڵاتانى دیکە دەبێت (14) رۆژ لە کەرەنین بمێننەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close