نێودەوڵەتی

ئەمریكا؛ دامەزراوەی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان نەرمی بەرامبەر رێنماییەكانی كردنەوەی قوتابخانە نیشاندەدات

شكۆی كوردستان-

دامەزراوەی كۆنترۆڵكردن و رێگرتن لە نەخۆشییەكان نەرمی بەرامبەر رێنماییەكانی كردنەوەی قوتابخانە نیشاندا و رایگەیاند، ئەو رێنماییانە تەنها پێشنیارن و فەرمانی سەپاندنیان نیە.

بەگوێرەی هەواڵێكی فرانس پرێس، ئەمرۆ پپێنجشەممە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو رێنماییانە ” تێچویان زۆرە و جێبەجێشناكرێن” رۆبێرت رێدفیڵد بەڕێوەبەری دامەزراوەی كۆنترۆڵكردن و رێگرتن لە نەخۆشییەكان نەرمی بەرامبەر رێنماییەكانی كردنەوەی قوتابخانە نیشاندا و رایگەیاند، ئەو رێنماییانە تەنها پێشنیارن و فەرمانی سەپاندنیان نیە.

بەڕێوەبەری دامەزراوەی كۆنترۆڵكردن و رێگرتن لە نەخۆشییەكان رونكردەوە كە رێنماییەكانی ئەوان تەنها رێنمایین و داواكراو نین، ئامانج لەو رێنماییانەش بۆ ئاسانكاریكردنە لەكردنەوەی قوتابخانەكان.

ئەم لێدوانەی بەڕێوەبەری دامەزراوەی كۆنترۆڵكردن و رێگریكردن لەنەخۆشییەكان چەند كاتژمێرێك دوای رەخنەكانی ترەمپ هات لەرێنماییەكان و دوای ئەوەی هەڕەشەی ئەوەی كرد كە بودجەی ئەو حكومەتی فیدڕاڵی بۆ قوتابخانەی ئەو ناوچانە رادەگرێت كە بەتەواوەتی دەست بەخوێندن ناكەنەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close