شکۆی کوردستان

دهۆك؛ 9 توشبوی دیكەی كۆرۆنا چاكبونەوە

شكۆی كوردستان-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك دواین زانیارییەكانی لەبارەی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 9 كەسی دیكە چاكبونەوە و بەوەش كۆی ژمارەی چاكبوەوەكان لەوشارە گەیشتە 184 كەس.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك دواین زانیارییەكانی لەبارەی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 9 كەسی دیكە چاكبونەوە و بەوەش كۆی ژمارەی چاكبوەوەكان لەوشارە گەیشتە 184 كەس.

تەندروستی دهۆك ئاماژەی بەوەشكردوە تائێستا (25289) حاڵەتی پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش دەركەوتوە تەنها 270 كەس توشی كۆرۆنا بون كە كەمترین ژمارەی توشبوانە لە پارێزگاكاندا.

هاوكات، بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستیش، تائێستا هیچ حاڵەتێكی مردن بەكۆرۆنا لەو شارەدا تۆمارنەكراوە.