کوردستانی

تۆپخانەكانی توركیا چەند ناوچەیەك لەدەوروپەری قەزای ئامێدی تۆپباران دەكەن

شكۆی كوردستان-

كەمێك بەرلەئێستا تۆپخانەكانی توركیا گوندی بێدهێی لەسنوری كانی ماسێی سەربە قەزای ئامێدی تۆپباران كرد.

بەگوێرەی زانیارییەكانی شكۆی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە تۆپخانەكانی توركیا گوندی بێدهێی لەسنوری كانی ماسێی سەربە قەزای ئامێدی تۆپباران كرد.

شكۆی كوردستان ئەوەشی زانیوە كە دانیشتوانی گوندەكە گوندەكەیان چۆڵكردوە و تائێستا زیانە گیانی و ماڵییەكانی نەزانراوە.

ناوەڕاستی مانگی رابردو، حكومەتی توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی ئاسمانی و زەمینی بۆسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكرد، وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەش لەراگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، بەمەبەستی بەئامانجگرتنی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئۆپەراسیۆنەكانیان دەستپێكردوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close