نێودەوڵەتی

سپۆڕانی تەندروستی بریتانیا لەبارەی كردنەوەی قوتابخانەكان هۆشداری دەدەن

ژمارەیەك سپۆڕی تەندروستی بەناوی ( Independent Sage) كە چاودێری بڕیار و هەنگاوەكانی حكومەت دەكەن لەكەرتی تەندروستی رایانگەیاند، كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان لە 1-ی حوزەیران مەترسیدارە.

بەگوێرەی میدیاكانی بریتانیا، ئەو گروپە لەزانایانی تەنروستی رەخنەی توندیان ئاراستەی حكومەتی بریتانیا گرتوە بەوەی گوێی لەزانایانی تەندروستی نەگرتوە و هۆشداریشیان دا كەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان لە 1-ی حوزەیران مەترسیدارە.

بەپێی داتا بڵاوكراوەكانی ئەو گروپە، ئەگەری توشبونی منداڵان بەكۆرۆنا لەرێگای هاوپۆلەكانیانەوە لە سەرەتای مانگی حوزەیران لەسەدا 4.21-ەو ئەگەر دوابخرێت بۆ 15-ی حوزەیران رێگەی مەترسی توشبونی منداڵان دادەبەزێت بۆ لەسەدا 2.09.

هەر بەگوێرەی داتاكان، ئەگەر پرۆسەی كردنەوەی قوتابخانەكان بۆ مانگی سێپتێمبەر دوابخرێت ئەوا رێگەكە بۆ لەسەدا 0.49 كەمدەبێتەوە.

هاوكات ئەوەش پێشبینیكراوە ئەگەر كردنەوەی قوتابخانەكان بۆ 15-ی حوزەیران دوابخرێت ئەگەری توشبونی منداڵان بەشێوەیەكی گشتی لە لەسەدا 1.46 بۆ لەسەدا 0.72 كەمدەبێتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close