کوردستانی

2 كۆڵبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە كوژران

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو كۆڵبەری كورد لە سنوورەكانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە گوللەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ڕۆژی هەینی كۆڵبەرێك بەناوی “زیاد ئیسباتی” لەناوچەی سنووری شارۆچكەی چاڵدێران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە كوژراوە.

سەرچاوەیەك لەو سنورە ئاشكرائیكرد، كۆڵبەرێكی دیكە بەناوی “ئیبراهیم ئەبوبەكری” دانیشتووی گوندی منمجە لە دامێنی چیاكانی قەندیل لە شارۆچكەی پیرانشار بە گوللەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی گیانی لەدەستدا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close