نێودەوڵەتی

فرۆكەیەكی چاودێری توركیا دەكەوێتە خوارەوە

وەزارەتی دەرەوی تورکیا رایگەیاند، فرۆکەیەکی چاودێری و پشكنینی ڵاتەكەیان لەناوچەی وان كەوتۆتەخوارەوە و بەهۆیەوە حەوت كەس گیانیانلەدەستداوە كە دوو فرۆکەوانیان تێدایە.

پێشتر وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، حەوت لە کارمەندانی ئاسایش بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فرۆکە چاودیریەکەیان لەچیای ئوستانی وان لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا گیانیانلەدەستداوە.

سولێمان سوێلۆ لە وان بە پەیامنێرانی وت تیمەکەمان ئاگاداری کردینەوە کە حەوت ئەندامی ئاسایشیان لە دەست داوە کە دوانیان فرۆکەوانەکانن.

سوێلۆ وتیشی، فرۆکەکە لە بەرزایی ٢،٢٠٠ مەتر لەچیای ئەرتوش کەوتوەتە خوارەوە.

فرۆکەی مۆدیلی ٢٠١٥ لە کاتژمێری ٦:٣٥ ئێوارە بە کاتی خۆجەیی لە فرۆکەخانەی فەرەت مەلی وانەوە هەڵساوە و ووتیشی هەر لە رۆژی دووشەممەوە لە پشکنین و چاودێری دا بوە لە وان و حەکاری و فرۆکەوانەکان دوواترین جار لە دەوروبەری ناوچەی بەسکەڵە لە ١٠:٣٢ شەو پەیوەندیان بە تاوەری فرۆکەخانەکەوە کردووە و لە ١٠:٤٥ رادار و پەیوەندی بە هەموو شێوەیەک پچراوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close