بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، شەش توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماكراوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە د. فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند،”شەش توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماكراوە”
وتیشی،”توشبوەكان دو پیاو و چوار ئافرەتن كە تەمەنیان (35، 41، 49، 50، 55، 68) ساڵن و یەک لە توشبوەکان دانیشتوی ناحیەی سەنگاوە و ئەوانیتر دانیشتوی ناو چەمچەماڵن.
بەپێی دواین راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا 10 هەزار و 114 كەس لەكوردستان توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 270 یان گیانیانلەدەستداوە و 5482 توشبوی كۆرۆناش چاكبونەتەوە.