نێودەوڵەتی

جۆ بایدن: من مەلەفی دارایی و باجی 21 ساڵی خۆمم بڵاوكردۆتەوە، ترەمپ بۆچ ئەوە ناكات

شكۆی كوردستان-

جۆ بایدنی ركابەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، من مەلەفی دارایی 21 ساڵی خۆمم بڵاوكردۆتەوە.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند، من مەلەفی دارایی خۆمم لەماوەی 21 ساڵی رابردو بڵاوكردۆتەوە، بەسەرسوڕمانەوە دەپرسێت ترەمپ بۆچی ئامادەنیە ئەوە بكات.

بایدەن كە جێگری پێشوی سەرۆكی ئەمریكا و ركابەری سەرسەختی ترەمپە راشیگەیاند، ئێمە شایستەی ئەوەین كەراستییەكان بزانین و دەبێت بپرسین ئەم سەرۆكە چی شاردۆتەوە.

لەماوەی رابردودا، كۆنگرێس داوای مەلەفی دارایی ساڵی رابردوی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكای كرد، بەڵام تائێستا ئەو مەلەفەی رادەستنەكردوە بۆ لێكۆڵینەوە لە وردەكاری خەرجییەكانی سەرۆكایەتی.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close