نێودەوڵەتی

سەرۆكی پێشوی ئێران نامەیەك ئاراستەی شانشینی سعودیە دەكات

شكۆی كوردستان-

راگەیاندنەكانی سعودیە بڵاویانكردەوە، مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆكی پێشوی ئێران نامەیەكی ئاراستەی شا ئەمیر محمد بن سوڵتان شای سعودیە كرد و تێیدا دەستپێشخەری بۆ كۆتایهێنان بەجەنگی لیبیا كردوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی شەرقول ئەوسەت، لەنامەكەیدا سەرۆكی پێشوی ئێران پێشنیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای لەكەسانی باوەڕپێكراو پەیوەندیدار بە ئازادی و یەكسانی بۆ بەدواداچونی پرسەكان لەیەمەن كردوە، ئەوەش بەئامانجی كۆتایهێنان بەجەنگی یەمەن و بەرقەراركردنی ئاشتی و برایەتی.

لەنامەكەیدا نەژا روی لەشا سەلمان كردوە و پێیراگەیاندوە ” من متمانەم بەجەنابتان هەیە كە وەڵامی داواكارییەكانی خەڵكی ئەو ناوچەیە و پرسە مرۆییەكان دەدەنەوە، تێدەگەن لەكاریگەرییەكانی ئەو جەنگە ماڵوێرانكەرەی كە لەو ناوچەیە هەیە، پابەند دەبن بەو كردەوانەی كە خوا و پێغەمبەرەكەی و یاوەرەكانی كردویانە.”

ئەحمەدی نەژاد رونیشیكردۆتەوە كە ئەو وەك ئەندامێكی كۆمەڵگەی مرۆیی ئەو دەستپێشخەرییەی كردوە كە رۆژانە هەواڵی قەیرانی گەورەی مرۆیی لەو ناوچەیە دەبیستێت، بەرپرسیارێتییە مرۆییەكەش لەسەر هەمولایەكی پێویست دەكات كە ئەوەندەی پێیاندەكرێت هەوڵی كۆتایهێنان بەجەنگ و بەرقەراركردنی ئاشتی بدەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close