سه‌ربه‌ست عه‌لى- هه‌ولێر/تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان
له كۆى پڕۆژەی 35 خاڵی وەزارەتی پێشمەرگە ته‌نیا پێنج خاڵیان جێبه‌جێكراون و ئه‌وانى دیكه وه‌كو خۆیان ماون، ئه‌مه هاوپه‌یمانانى نیگه‌ران كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له راهێنان و مه‌شق به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
ماوه‌ى زیاتر له سێ ساڵه، هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانى ئه‌مریكا، بریتانیا، فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیان له‌ڕێگه‌ى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كى 35 خاڵى بە ناوی (پڕۆسەی ڕیفۆرمی پێشمەرگە لە ئاییندەدا)، ده‌یانه‌وێت چاكسازى بنه‌ڕه‌تى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌ره‌نجى چاودێران و رۆژنامه‌نووسانه، له‌كۆى 35 خاڵه‌كه ته‌نیا پێنج خاڵ جێبه‌جێكراون و كار له حه‌وت خاڵى دیكه‌ش ده‌كرێن.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به (شكۆى كوردستان) دراوه، ئه‌و پێنج خاڵه‌ى جێبه‌جێكراون، ئه‌مانه‌ن: (دانانی سیستەمێکی سەربازیی ستراتیژی بۆ ھەرێمی کوردستان، پێداچوونەوە بە میلاکات و شێوەی کار و بەرنامەی وەزارەتی پێشمەرگە، تۆمارکردنی سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگە لە سیستەمی بایۆمەتری بۆ دانانی سیستەمی بانکی، پێداچوونەوە بە ھەموو یاساکانی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و خانەنشینیی ھێزەکانی پێشمەرگە، دروستکردن و دانانی ھەماھەنگی لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق)
هه‌روه‌ها له ئێستادا، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كار له‌سه‌ر حه‌وت خاڵى دیكه‌ى پڕۆژه چاكسازییه‌كه ده‌كات، كه ئه‌مانه‌ن: (یه‌كپۆشى، ئاماده‌باشى پێشمه‌رگه، رێکخستنەوەی بارەگای پێشمەرگە، هەواڵگری، لۆجستی، پڕۆژەی پزیشکی و پڕۆژەی بودجەى پێشمه‌رگه).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و هه‌ر چوار وڵات (ئه‌مریكا، بریتیانیا، فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا) خه‌ریكى چاكسازین، به‌ڵام به‌هۆى “سستى” له جێبه‌جێكردنى چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نیگه‌ران بوونه‌و داواده‌كه‌ن په‌له بكرێت له چاكسازییه‌كان.
له‌باره‌ى شێوازى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كان، لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راگه‌یاند: به‌شبَك له خاڵ و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ى چاكسازى جێبەجێکردنیان کورت مه‌ودایه، به‌ڵام هەندێکی تر مام ناوه‌ندیى و درێژخایەنن و پێویستیان به كاتى زیاتر هه‌یه، بەڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵییه ئیڕادە هەیە و کاری باش كراوه بۆ رێكخستنه‌وه‌و به سیسته‌م كردنى كاره‌كان”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى شكۆى كوردستان، جگه له نه‌مانى هه‌ردوو یه‌كه‌ى 70 و 80ى پێشمه‌رگه، هاوكات به‌پێى به‌رنامه‌ى چاكسازییه‌كه، ژماره‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ نیوه‌ى ئێستا كه‌مده‌كرێته‌وه ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى خانه‌نشینكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه ده‌بێت.
جێگرى سوپاسالاری پێشمەرگە، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: هێزەکانی هاوپەیمانان لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە لە مەشق و راهێنان و پڕچەککردنی بەردەوامن، ئه‌مه‌ش ماناى وایه كه ئه‌وانیش گه‌شبینن به چاككردنى دۆخى پێشمه‌رگه.
هاوكات مسته‌فا چاوڕه‌ش، به‌رپرسه‌ى یه‌كه‌ى 70ى پێشمه‌رگه له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان فشارمان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
وتیشى: “هاوپه‌یمانان پێمانده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان رێكخنه‌وه ئه‌وا زیاتر یارمه‌تیتان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ى هێزێكى نیزامى گرنگ پێكبهێنن”.
چاكسازی و یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، ماوه‌ى 13 ساڵه كارى بۆ ده‌كرێت و چه‌ند جارێكیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه بڕیارى بۆ ده‌ركراوه، به‌ڵام تائێستا زۆربه‌ى ئه‌و بڕگه و خاڵانه‌ى كه په‌یوه‌ندیى راسته‌وخۆیان به ژیان و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه جێبه‌جێناكرێن.
شه‌ماڵ قادر، شارەزای بواری سەربازی بۆ (شكۆى كوردستان) رایگه‌یاند:” شكستی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە لە جیاوازیی ئایدیۆلۆژیای سیاسیی هەردوو حزبی دەسەڵات و سوورنەبوونی سەركردایەتییەكانیان لەسەر ئەو پڕۆسەیە درووستبووە، هەندێك بەرژەوەندیی تایبەتی حزبیی هەیە بۆ هەردوولا كە بۆ مەبەستی تایبەت و یەكلاكردنەوەی ناكۆكییە سیاسییەكانیان ئەو هێزانە بە كاردەهێندرێن”..
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى سه‌ربازى، ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد: كاتی خۆی مام جەلال بەڵێنی لە نووری مالیكی سه‌روه‌ك وه‌زیرانى ئه‌وكاتى عێڕاق وەرگرت بۆ كردنەوەی فیرقەی 15 و 16 لە ناوچەی هەولێر و سلێمانی تا هەموو ئەو هێزانە لە چوارچێوەی هێزە عێڕاقییەكان یەك بخرێنەوە و بودجە و چەك و تەقەمەنی تەرخان دەكرا بۆیان، بەڵام بەرژەوەندییە حزبییەكە زۆر گەورەتر بوو لە دەستبردن بۆ ئەو پێشنیارە”.