نێودەوڵەتی

سەرۆكی لوبنان دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی حكومەت قبوڵدەكات

میشال عۆن سه‌رۆك كۆماری لوبنان ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه‌، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حسان دیاب سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد و داوایكرد، به‌رده‌وامی به‌كاره‌كانی حكومه‌ت وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر بده‌ن تاوه‌كو حكومه‌تێكی نوێ پێكده‌هێندرێت.

بەگوێرەی میدیاكان، له‌دوای پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی  حسان دیاب سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، میشال عۆن ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبوڵ كرد و داوایكرد، كاره‌كانی حكومه‌ت به‌شێوه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، تاوه‌كو حكومه‌تێكی نوێ بۆ وڵات پێكده‌هێندرێت.

سه‌رۆك كۆماری لوبنان سوپاسی حسان دیابی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی

سه‌رۆك كۆماری لوبنان، سوپاسی حسان دیابی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت له‌ماوه‌كانی رابردودا كردوه‌.

هاوڵاتیانی لوبنان فشاری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان دروستكرد

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ی به‌یروتی پایته‌خت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 160 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زاریش برینداربون، هاوڵاتیانی لوبنان فشاری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان دروستكرد و داوایانكرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش، حسان دیاب سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ته‌واوی حكومه‌تی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سیستمی رێكخراوه‌یی گه‌نده‌ڵی له‌لوبناندا له‌وڵاته‌كه‌ گه‌وره‌تره‌.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close