نێودەوڵەتیڕۆژنامە

دواى سێ ساڵ كازم ساهیر لەگەڵ بەڵقیس دەرده‌كه‌وێته‌وه‌

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

هونەرمەندی ناسراوی عێڕاقی و جیهان کازم ساهیر، بە گۆرانییەکی دوێت لەگەڵ کچە هونەرمەندی یەمەنی بەڵقیس فەتحی دەگەڕێتەوە گۆڕەپانی هونەریی.

دوای ماوەیەکی زۆر لە ونبوونی، هونەرمەند کازم ساهیر بە تۆمارکردنی گۆرانییەک لەگەڵ کچە گۆرانیبێژ بەڵقیس فەتحی دەگەڕێتەوە و بڕیارە هاوینی ئەمساڵ گۆرانییەکە بڵاوبکرێتەوە، بەناوی (یلی من اسبابك) لە هۆنراوەی شێخ حەمەد راشد ئالمەکتوم و ئاوازی فایز سەعیدە.

فایز سەعید، ئاوازدانەری بەرهەمەکە ئاشکرایکرد: ماوەی سێ ساڵە بەرهەمەکە تۆمارکراوە، بەڵام تائێستا بڵاونەکراوەتەوە و بڕیارە لە نزیکترین دەرفەتدا گوێگران و هەوادارانی ئەو هونەرمەندانەی پێ ئاشنابن.

وتیشی :”گۆرانییەکە داهێنانێکی نوێیە و چەندین مانا و مەغزا لە خۆی دەگرێت، لەکاتی بڵاوبونەوەشی گوێگران بۆیان دەردەکەوێت کە پێشتر گوێیان لە شاکارێکی هاوشێوە نەبووە”.

دوای بڵاوکردنەوەی گۆرانی و ئەلبومی (کتاب الحب) ماوەی سێ ساڵە کازم ساهیر هیچ بەرهەمێکی نوێی بڵاونەبوەتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close