شكۆی كوردستان-
به‌رپرسی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، دوای زیاتر له سێ ساڵ له كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان، تا ئێستا 10 هه‌زار چه‌كداری داعش له عێراق و سوریا به‌به‌رده‌وامی چالاكی و جموجوڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن.
فیلادیمێر فۆرۆنكۆف، به‌رپرسی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، شانه نوستوه‌كانی داعش له‌رێگه‌ی ئاویه‌وه له‌نێوان وڵاتان هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ته‌نها له عێراق و سوریا بونیان نیه، به‌ڵكو له‌چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش چالاكی و جموجۆڵی جۆراو جۆریان ئه‌نجامداوه.
چه‌كدارانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان و دوباره سه‌رقاڵی خۆرێكخستنه‌وه و زیادكردنی جموجوڵه‌كانیانن
ئاماژەی بەوەشکرد، چه‌كدارانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان و دوباره سه‌رقاڵی خۆرێكخستنه‌وه و زیادكردنی جموجوڵه‌كانیان و نزیكه‌ی 10 هه‌زار چه‌كداریشیان له سوریا و عێراقدان و سود له‌كێشه و ناكۆكیه‌كانی ناوخۆی وڵاتان وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها سودێكی زۆریان له‌رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌رگرتوه.
له‌رێگه‌ی هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و پڕوپاگه‌نده‌وه داعش ده‌توانێت به‌رده‌وامی به‌هێرش و په‌لاماره‌كانی بدات
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاشكراشیكردوه، له‌رێگه‌ی هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و پڕوپاگه‌نده‌وه داعش ده‌توانێت به‌رده‌وامی به‌هێرش و په‌لاماره‌كانی بدات و وزه‌ی زیاتری بداته چه‌كداره‌كانی.
تا ئێستا شێوازی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری له‌لایه‌ن داعشه‌وه رون نیه
سه‌باره‌ت به‌ئه‌میری رێكخراوی داعش، فیلادیمێر فۆرۆنكۆف باسی له‌وه‌كردوه، تا ئێستا شێوازی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری له‌لایه‌ن داعشه‌وه رون نیه و نازانرێت به‌چ ستراتیژێك ده‌یانه‌وێت دوباره هێرشه‌كان ئه‌نجامبده‌نه‌وه، به سه‌رۆكایه‌ی محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدولڕه‌حمان مه‌ولا، كه دوای كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌مریكا له ساڵی 2019دا كوژرا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و رێكخراوه ده‌كات.
رێكخراوی چه‌كداری داعش له ساڵی 2014 به‌فه‌رمی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی دامه‌زرا، توانی روبەرێکی فراوانی خاکی عێراق کۆنتڕۆڵ بکات، کۆتایی ساڵی 2017ش حکومەتی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش کۆتای‌یان بە دەسەڵاتی خەلافەتەکە هێنا.