کوردستانی

لاهور شێخ جەنگی: کۆڵنادەین تا ئەوکاتەی گوزەرانی خەڵک لە سەرتاسەری کوردستان باشتر دەکەین

شكۆی كوردستان-

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، کۆڵنادەن تا ئەوکاتەی گوزەرانی خەڵک لە سەرتاسەری کوردستان باشتر دەکەن و شارو شارۆچکە و دێهاتەکان رەنگاورەنگ و ئاوەدانتر دەکەنەوە.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، “دەستخۆشی لە دەزگای مرۆیی مام (MHF) و هەمو ئەو خێرخوازانە دەکەم کە بە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی دکتۆر جەمالی منداڵان لەم هەمو بێ هیواییەدا جارێکی تر هیوایان گەڕاندەوە بۆ مناڵە چاوگەشەکانی کوردستان”.

کۆڵنادەین تا ئەوکاتەی گوزەرانی خەڵکەکەی خۆمان لە سەرتاسەری کوردستان باشتر دەکەین

ئاماژەی بەوەشکردوە، “کۆڵنادەین تا ئەوکاتەی گوزەرانی خەڵکەکەی خۆمان لە سەرتاسەری کوردستان باشتر دەکەین وە شارو شارۆچکە و دێهاتەکانمان رەنگاورەنگ و ئاوەدانتر دەکەینەوە”.

دکتۆر جەمال ساڵی‌ 1945 له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌دایكبوه ‌و لە ساڵی 1968 کۆلێجی پزیشکی تەواو کردوە

دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشید، له‌ ساڵی‌ 1945 له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌دایكبوه ‌و لە ساڵی 1968 کۆلێجی پزیشکی تەواو کردوەو زیاتر لە 45 ساڵ‌ لە کەرتی تەندروستیدا خزمه‌تی کرد و مامۆستای کۆلێژی پزیشکی بو.

ئەو پزیشکە یەکێک بو لەو پزیشکانەی کە بەهۆی زیرەکی و کاری خێر خوازیییەوە ناوبانگی پزیشکی پرشنگی لێ نرابوە، بەجۆرێک لەبەر باری ئابوری هاوڵاتیان پسوڵەی بینینی نەخۆش لە نۆرینگەکەی تەنها 5 هەزار بو، چواری ئەیلولی 2018 لە وڵاتی  ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close