ڕۆژنامەکوردستانی

نەجمەدین كەریم:ریفراندۆم وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە

شكۆی كوردستان-

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشوی كەركوك رایگەیاند،”ریفراندۆم وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و دەکرێت هەنگاوەکانی داهاتومانی لەسەر بنیادبنێن”

نەجمەدین، كەریم، پارێزگاری پێشوی كەركوك، لە پۆستێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،”پڕۆسەی گشتپرسی زەرورەتێکی نەتەوەیی بو بە ئاڕاستەی نیشاندانی خواستی گەلەکەمان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوکات هەنگاوێکی مێژویی بو، بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو غەدرە مێژوییە، کە زیاتر لە سەدەیەك بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجامدراوە.”

ئاماژەی بەوەشكردوە،”ئەم پرۆسەیە وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و دەکرێت هەنگاوەکانی داهاتومانی لەسەر بنیادبنێن لە بەردەم جیهاندا.هەر بۆیە لە یادی سێ ساڵەی ڕێفراندۆمدا، سوپاس گۆزاری خۆمان بۆ هەڵوێستی نیشتمانیانە و ئێرادەی بەرز و خۆڕاگری هاونیشتمانیان دەردەبڕین.”

بینینی زیاتر
Back to top button
Close