تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شوێنەواری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: به‌داخه‌وه 67 ناوچەی شوێنەواریی له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و كۆمپانیا و كه‌سانى ده‌ستڕۆیشتوو، زێدەڕۆییان کراوەتەسەر.
له‌باره‌ى شێوازى زێده‌ڕۆییه‌كان، رامیار جەوهەر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شوێنەواری هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: زێده‌ڕۆییه‌كان بریتییه لە هەڵکەندن، تێکدان و تەڵبەند کردن و باخ کردن لەسەر ناوچه‌كان و دانانی بورج لەسەر شوێنەکان.
بۆ ڕێگریكردن له زێده‌ڕۆییه‌كان، په‌رله‌مانى كوردستان پڕۆژه‌یه‌كى شوێنه‌واریی ئاماده‌كردووه و بڕیاره له ماوه‌ى داهاتوودا بكرێته یاسا.