شكۆی كوردستان-
په‌یامه‌كه‌ی به‌ها ئه‌عره‌جی جێگری پێشوتری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه رایگه‌یاندبو، “عێراق ئاماده‌یه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌و بڕیاره‌ش له‌نه‌جه‌فه‌وه ده‌درێت”، كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و كه‌سایه‌تیكی نزیك له موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌دریش به “دوژمنی نه‌جه‌ف” وه‌سفی ده‌كات.
به‌ها ئه‌عره‌جی له‌تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، “جێی سه‌رنج و تێبینییه كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كه خۆبه‌خشانه به گوێره‌ی ئاره‌زوی خۆیان، قسه‌كانیان رونن، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێسای عه‌ره‌بی و شێوازی قسه‌كردنیش نازانن، ئێمه خستنه‌ڕوی بێ ناو و شوێن له‌سه‌ر دۆخی نه‌جه‌ف و هێماكانی له‌ئێستا و مێژوش قبوڵ ده‌كه‌ین”.
عێراق ئاماده‌یه بۆ ئاساییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ڕه‌نگه ئه‌م بڕیاره‌ش له نه‌جه‌فه‌وه بێت نه‌ك به‌غدا
به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌ركرده‌یه‌كی پێشوی ره‌وتی سه‌دره و له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندبو، “عێراق ئاماده‌یه بۆ ئاساییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ڕه‌نگه ئه‌م بڕیاره‌ش له نه‌جه‌فه‌وه بێت نه‌ك به‌غدا”.
لێدوانه‌كه‌ی به‌ها ئه‌عره‌جی ئه‌و كه‌سانه‌ی توڕه‌كرد كه له‌موقته‌دا سه‌دره‌وه نزیكن
لێدوانه‌كه‌ی به‌ها ئه‌عره‌جی ئه‌و كه‌سانه‌ی توڕه‌كرد كه له‌موقته‌دا سه‌دره‌وه نزیكن، محه‌مه‌د عێراقی كه به ده‌سته‌راستی موقته‌دا سه‌در ناسراوه، ئه‌عره‌جی به “دوژمنی نه‌جه‌ف” تۆمه‌تباركردوه و راشیگه‌یاندوه، “ره‌وشتی به‌ئه‌ده‌ب نیه”
ئه‌عره‌جی هه‌ڕه‌شه و لێدوانه‌كان “به‌بێ ناونیشان و موزایه‌ده‌كردن به‌دۆخی نه‌جه‌ف” ناوزه‌ند ده‌كات و راشیگه‌یاندوه، “ئه‌وانه رێزمان و شێوازی گفتوگۆی نه‌ریتی عه‌ره‌بی نازانن”.