نێودەوڵەتیکوردستانی

بەشێک لە کوردانی باکور لە سلێمانییەوە ڕای خۆیان لەسەر هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاشکرادەکەن


شکۆی کوردیستان-
لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا، بەشێک لە کوردانی باکور کە لەشارەکانی هەرێمی کردحستان نیشتەجێن هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەڵبژاردنەکە و کار و چالاکییەکانیان بۆ ڕۆژنامە و دیجیتاڵ میدایای شکۆی کوردستان ئاشکراکرد.
کێک لەو کوردانەی کە ماوەی پێنج ساڵە لەشاری ماردینی باکوری کوردستانەوە هاتووە و لەسلێمانی دەژی بە (ئەدهەم واحید) خۆی بە شکۆی کوردستان ناساند و وەک خۆی باسیدەکات کاری چالاکوانی و رۆژنامەنوسی دەکات دەڵێت، ئێمە لێرەوە چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەین و پشتیوانی پارتی ڕاگەیەنراوی کوردی ( پارتی چەپی سەوز) دەکەین.
ئەدهەم لەوەڵامی پرسیاری ” ئایا کوردانی باکور چۆن بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن؟” ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە گرفتی سیاسییان نییە دەڕۆنەوە لە شوێنەکانی خۆیان دەنگ دەدەن و ئەوانی دیکەش کە لایانگری پارتە سیاسییە کوردییەکان دەکەن، لێرەوە تەنها چاودێری دەکەن و هانی خزم و کەسوکاریان دەدەن بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز و کڵچدار ئۆغڵۆ بدەن.
هاوکات، عیسا مورات، یەکێکی دیکەیە لە کوردانی باکور و ماوەی چوار سالە لە شاری سلێمانی دەژی، عیسای تەمەن ٣٨ ساڵ کە وەک چالاکوان خۆی ناساد رایگەیاند گروپێکیان بۆ جالاکییەکانی پشتیوانی لە کوردانی باکور دروست کردوو و لەوەلامی پرسیاری شکۆی کوردستان لەباری شوێنی کۆبونەوە و دیداریان رایگەیاند ئەوان ١٠ رۆژ یان دوو هەفتە جارێک لە پارکی ئازادی کۆدەبنەوە و بەشداری چالاکییەکانی تەڤگەر و کەنەکە و چالاکییەکانی دیکەی پشتیوانی لەکوردانی باکور دەکەن. ئەو لەبارەی ناو و ئامانجی سەرەکی رێکخراوەکەیان زانیاری دیکەی نەدرکاند و وتی، لەهەڵبژاردنەکانیش پشتیوانی پارتی چەپی سەوز دەکەن.
عیسا لەبارەی سیاسەتی پشتیوانیکردن لەکەمال کڵچدارئۆخڵۆ وتی، کورد ناچارە پشتیوانی کەمالیستەکان بکات لەبەرئەوەی ئەردۆغان لەدەرەوەی سنورەکانی تورکیاش پەلاماری کردی دا.
ئاشکراشی کرد، پایوەندی بآش و زانیاری گۆڕینەوەیان لەگەڵ پارتی تەڤگەری ئازادی هەیە و هەماهەنگی =یەکتری دەکەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close