هەمەڕەنگڕۆژنامە

مایکرۆسۆفت دوو زاراوەی کوردی بۆ لیستی وەرگێرانە جیهانییەکان زیاد ده‌كات

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە پێگەی فەرمی خۆی زیادکردنی زمانی کوردی بۆ لیستی وەرگێرانەکانی مایکرۆسۆفت ترانسلەیتەر و چەند خزمەتگوزاریەکی دیکەی راگەیاند.

له‌به‌رواری 20/8 ،وەرگێڕی مایکرۆسۆفت دو زاراوەی کوردی؛ باکور و ناوەندی بۆ لیستی زمانەکانی وەرگێڕانی دەق زیادکرد.

لە هەواڵەکەیدا مایکرۆسۆفت ئاماژەی بەوەداوە، کوردی باکور و ناوەڕاست ئێستا لەبەردەستدان، یان بەم زوانە بەردەست دەبن، لە ئاپەکانی Microsoft Translator، Office،  بینگBing

هەروەها دەتوانیت وەرگێڕی خزمەتگوزاریەکانی مایکرۆسۆفت لە بەرنامە و وێب سایت و ئامرازەکانی خۆت بۆ زیادکردنی وەرگێڕانی دەقی کوردی باکور و ناوەڕاست بۆ زیاتر لە 70 زمان زیاد بکەیت.

لە رێگەی زیرەکی دەستکرد(AI) ەوە وشە و دەنگە کوردیەکان دەناسێتەوە و بۆ نوسین و ئاخاوتن وەریاندەگێرێت

بۆ وەرگێڕانی ئاخاوتن بۆ سەر دەقی کوردی، یان وەرگێڕانی دەقی کوردی بۆ سەر زمانی دیکە، لە رێگەی زیرەکی دەستکرد(AI) ەوە وشە و دەنگە کوردیەکان دەناسێتەوە و بۆ نوسین و ئاخاوتن وەریاندەگێرێت.

تا رادەیەکی زۆر ورد و دەقیقن

وەرگێرانەکانی مایکرۆسۆفت ترانسلەیتەر بۆ کوردی، هەرچەندە لە ئێستادا لە قۆناغی سەرەتادایە، بەڵام تا رادەیەکی زۆر ورد و دەقیقن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close